شارەوانی بە هانای دایکیەوە چوو

بەردەکەی رۆشنا باخچەی بۆ کۆڵانێک دروست کرد

964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە هەڵەبجە بەردێک دیزاینی شەقامێکی گۆڕیوە، سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی پارێزگاكەش، چیرۆكی بەناوكردنی بەردێک لە یەکێک لە باخچەکان دەگێڕێتەوە، كە ماوەی 11 ساڵە بەناوی بەخشراوێکەوە ناونراوە.

باخچەکەی رۆشنا، چیرۆکی عەشقێکی جیاواز، ئەو عەشقەی وای لە سەرۆکی شارەوانی ئەوکاتی هەڵەبجە کوێستان ئەکرەم کردووە، رەگەزی زەوییەکی نیشتەجێبوون بگۆڕێت بۆ باخچە، هەتا دڵی رۆشنا رابگرێت.

رۆشنا عومەر، کچە بەخشراوێک سەر و سیما سپی هەڵەبجەیە، لە ساڵی 1982 لە دایک بووە، باوکی لە ژیان نەماوە و لەگەڵ دایک و خوشک و براکەی دەژی، رۆشنا لە کاتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە لەگەڵ خێزانەکەی دەچنە گوندی سازان و لەوێ دەکەوێت، چیتر وەک کەسێکی ئاسایی توانای مامەڵەی نامێنێت و زیان بەر مێشکی دەگات، پاش هاتنەوەشیان بۆ ناو هەڵەبجە هۆگری ئەو بەردە دەبێت و بەردەوام بە چەند کاتژمێر لەسەری دادەنیشێت.

چەند جارێک لەگەڵ رۆشنا و خێزانەکەی ویستمان لە نزیکەوە یەک ببینین، بەڵام دۆخی تەندروستی و پڕۆسەی پێدانی دەرمانی پزیشکی هاوکار نەبوو، تەنانەت ئێستا ئەوە بووە بەهۆکاری ئەوەی لە شوێنە دڵخوازەکەشیدا نابینرێت، کوێستا ئەکرەم بە 964ی وت، لەسەر داوای دایکی رۆشنا رەگەزی زەوییەکەیان گۆڕیوە، چونکە دایکی پێی وتوون، کچەکەی هۆگری ئەو بەردە بووە، لاببرێ دەڕوات و نایەتەوە.

لیژنەی هونەری شارەوانی کۆبوونەوەتەوە و بەردەکەیان وا رێکخستووە، لەگەڵ زەوییەکە بگونجێت، باخچەیەکیان لەسەر نزیکەی 200 مەتر دووجا لە ساڵی 2014 بۆ دروست کردووە، جگە لە بەردەکەی رۆشنا، دار و سەوزایی باخچەکە هەوایەکی پاکتری بۆ دانیشتووانی کۆڵانەکەی رۆشنا دەست خستووە، کوێستان ئەکرەم وتی، رۆشنا زۆر حەز بە جلی کوردی دەکات و دڵی زۆرپاکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کانیاو رەفعەت بووە راگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە

کانیاو رەفعەت بووە راگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە

دروستکردنی قاتی شاڵ رسقی پیاو و ژنانی هەڵشۆی داوە

دروستکردنی قاتی شاڵ رسقی پیاو و ژنانی هەڵشۆی داوە