تا ئێستا یەک دیناری لە کەس وەرنەگرتووە
پیرە پیاوێکی شەکەت بەڵام سەربەرز
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بابە رەحمان پیاوێکی بەتەمەن و ماندوو و شەکەتە، رۆژانە شەقام بە شەقامی سلێمانی دەگەڕێت و لە بازاڕدا دێت و دەچێت و بنێشت دەفرۆشێت.
ئەو پیاوە تەمەنی 80 ساڵە و لە قەزای سەیدسادق دەژی، بەم مانگی رەمەزانە هەموو رۆژێک دێتە شاری سلێمانی و لە ناو بازاڕ بنێشت دەفرۆشێت.
مام رەحمان، لەم کارە رۆژانە 10 بۆ 12 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، قەناعەتیشی بەم پارە کەمە هەیە و دەڵێت، “خوا نەیبڕێت بەشم دەکات”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر