زیاتر لە نیو تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو برا - وێنە: قایمقامیەتی دەربەندیخان
لە یەک مانگدا دەستی بەسەرداگیراوە
زیاتر لە نیو تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو برا
964+
شۆڕش قادری
لە یەک مانگدا زیاتر لە نیو تۆن خۆراک و خواردەمەنی بەسەرچوو لە دەربەندیخان دەستی بەسەرداگیراوە و لەناو براوە.
زمناکۆ قادر سەرۆکی لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بە 964ـی وت، “لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و فەراهەم کردنی ئاسایشی خۆراک بەردەوامین لەگەڕان و چاودێری کردنی شوێنە گشتییەکان و لە یەک مانگی رابردووشدا، سەردانی 300 شوێن لە چێشتخانە و مارکێت و چاخانە و دوکانمان کردووە”.
“لەو ماوەیەدا دەستمانگرتووە بەسەر 650 کیلۆ خواردن و خواردەمەنی و خواردنەوە و مەوادی بەسەرچوو لە نزیکەی 25 شوێن”، زمناکۆ قادر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی ئەو خۆراک و خواردەمەنیانە لە شوێنێکی دیاریکراوی دەرەوەی دەربەندیخان لەناو براون.
زمناکۆ قادر وتیشی، پشکنین و گەڕانەکانیان لەناو بازاڕ لە مانگی رەمەزانیشدا بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.