گرافیک؛ 964+
مانگانه زیاتر له 70 حاڵه‌ت زیاد ده‌بێت
لە به‌رده‌ڕه‌ش هەوکردنی بۆڕی هەناسەدانى هاوڵاتیان له زیادبووندایه
964+
فەرهاد حەسەن
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ژماره‌ى هاوڵاتیان كه تووشی هەوکردنی بۆڕی هەناسەدان ده‌بن له زیادبووندایه، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ى سێ مانگدا زیاتر له 170 حاڵه‌ت زیاد بووه.
ته‌ندروستى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئامارى مانگی رابردووى كار‌و چالاكییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له 15 بنكه‌ى ته‌ندروستى ونه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و به‌شه‌كانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان تۆمار كراون.
به‌پێی ئاماره‌كه، له مانگى شوباتدا 849 هاوڵاتى پشكنینى هەوکردنی بۆڕی هەناسەدانیان بۆ ئه‌نجامدراوه، له‌كاتێكدا له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا ژماره‌ى ئه‌م هاوڵاتییانه كه‌متر بووه.
له مانگى كانوونى دووه‌مى 2025 ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى هه‌مان پشكنینیان بۆ كراوه بریتى بووه له 743 كه‌س، به‌ڵام له مانگی كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى پار 672 كه‌س بووه، واتا له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌دا زیاتر له 170 حاڵه‌ت زیاد بووه.