سێ ساڵ بەسەر کوشتنیدا تێدەپەڕێت
ماریا سام بە تەنیایە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر کوشتنى ماریا سام تێدەپەڕێت، بەڵام ماریا بەتەنیایە و کەس گوڵى بۆ نەبرد.
ئیمان سامى مەغدید، ناسراو ماریا سام، لە 6ـى مارسى 2022، لەلایەن براکەیەوە بە گولـلە کوژرا و کۆتایى بەژیانى هێنرا.
کوشتنى ماریا دەنگدانەوەى زۆرى لێکەوتەوە و هەموو ساڵێک لەگەڵ ساڵیادى کوشتنى لە سۆشیال میدیا و میدیاوە یادى دەکرێتەوە، ئەمڕۆ لە ساڵیادى کوشتنى ماریا، پەیامنێرى 964 کاتژمێر 9ـى بەیانى چووە سەر گۆڕەکەی و ویستى بزانێت کێ دێت بۆ لاى ماریا و گوڵى بۆ دەهێنێت.
پەیامنێرى 964، چوار کاتژمێر مایەوە، تا کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆ، کەس سەردانى ماریاى نەکرد و کەس گوڵى لەسەر گۆڕەکەى دانەنا.
ماریا، کچە دەرکەوتویەکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بو و لەگەڵ ئەوە زۆرکات گۆرانی هونەرمەندانی دیکەی دەوتەوە، خۆیشی خاوەنی بەرهەمێکی هونەرییە کە پاش مردنی بڵاوکرایەوە.