لە میسڕ پەسەندکرا

پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەزە 53 ملیار دۆلاری دەوێت

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لە میسڕ، پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەزە -یان پەسەندکرد کە تێچووەکەی بە 53 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، ئەوەش بە خۆدورگرتن لە پلانی ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان لەو ناوچەیە، کە رێک پێچەوانەی دیدگای سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپە.

بەگوێرەی پەسەندی نامەکە بێت، رێکەوتنەکە بریتیە لە نۆژەنکردنەوەی غەزە لەژێر چاودێری حکومەتی فەڵەستین، هەر دوای ئەو پەسەندکردنە، بزوتنەوەی حەما*س رایگەیاند، پشتیوانی وڵاتانی عەرەب دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی غەزە لەژێر دەسەڵاتی فەڵەستین.

ئەوە لە کاتێکدا زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی بیرۆکەی دورخستنەوەی خەڵکی غەزە رەتدەکەنەوە، لەنێویاندا کۆماری عێراق کە رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی جێگرەوە بۆ فەڵەستینییەکان لە دەرەوەی خاکەکەیان رەتدەکاتەوە.

وە داوا لە کۆمەڵگەی عەرەبی و ئیسلامییەکان کردووە، بەپەلە بەرپەرچی هەر پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە بدەنەوە، لەتیف رەشیدی سەرۆک کۆمار، ئەو قسانەی لە کۆنگرەی نائاسایی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کرد، کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر رێکخرا.

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

راهێنەرێک لە گەرمەی جەنگ کچانی غەزە فێری بۆکسێن دەکات

راهێنەرێک لە گەرمەی جەنگ کچانی غەزە فێری بۆکسێن دەکات