"بێ حەد ئەم چاو سورەمان خۆشەوێ"

کاریلەیەک دایکی مردووە و خێزانێک بوون بە هەموکەسی

964+
دیلان محەمەد جەزا

خێزانێک لە سلێمانی، لەبری ئاژەڵە ماڵییەکان کاریلەیەک لە ماڵەوە بەخێو دەکەن، ژنی ماڵەکە بووە بە هەوێنی خێر و بەرەکەت و وەک منداڵەکانی، گرنگ بە ژیانی کاریلەکەش دەدات.

ئەوان، وەک ئەندامێکی خێزانەکەیان سەیری کاریلەکە دەکەن، شیری پێ دەدەن و دایبی بۆ دادەنێن، بۆ ئەوەی پاکوخاوێنی ئەو ماڵەکەشیان رابگرن.

شۆخ نەسرین خاوەن کاریلەکەیە قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە ودەڵێت، ماوەیەکە ئەو کاریلەیە بەخێو دەکەن لە ناو ماڵەکەیاندا و وەک ئەندامێکی خێزانەکەیان هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن، زۆریان خۆشدەوێ، کاریلەکە رەنگێکی سپی و قەبارەیەکی بچووکی هەیە.

بە قسەی شۆخ، کاریلەکە دایکی مردووە، بەڵام بە دیاری پێیان داون و زۆر هۆگری ئەندامانی خێزانەکەیان بووە، ئەوانیش لەبەرامبەردا بوون بە هەمووکەسی، شۆخ دەڵێ، هەندێک کەس داوای رێنماییان لێ کردووە بۆ چۆنیەتی بەخێوکردنی، ئەگەر داوای فرۆشتنیان لێ کردبێت، وتوویەتی بۆ فرۆشتن نییە.

کاریلەکە، کە بە نازە گیان بانگ دەکرێ، بەجۆرێک مامەڵە دەکات، ئەو خێزانە وەک دایکیان باسی دەکات، ئەگەر گەورەشببێ و دەیانەوێت هەر لە ژوورێکی تابەتدا لەگەڵ خۆیان بمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کاریلەیەکی کێوی گەڕێنرایەوە بۆ سروشت

کاریلەیەکی کێوی گەڕێنرایەوە بۆ سروشت