لە سلێمانی

زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت کۆکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

رێکخراوێک لە سلێمانی زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری کۆکردووەتەوە و دابەشیدەکات بەسەر منداڵانی بێسەرپەرشت و کەمدەرامەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان رایگەیاند، لە ڕێگەی پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵەوە، هاوکاری دارایی مانگانە دابیندەکات بۆ منداڵانی کەمدەرامەت، لە پێناو پێڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان و پەروەردەیەکی گونجاو و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ هەموو منداڵێک بەبێ جیاوازی.

کۆی ئەو هاوکارییەی کە لەلایەن خێرخوازانەوە کۆکراوەتەوە 102 ملیۆن و 496 هەزار و 750 دینارە و دەدرێت بە 752 منداڵ.

“ئەم هاوکارییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی منداڵانی ئیشکەر و هاوکاریکردنیان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان”، رێکخراوەکە وا دەڵێت.

باڵەخانەیەکی نوێ بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی هەولێر دابین...

باڵەخانەیەکی نوێ بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی هەولێر دابینکرا