بەرپرسى بەشى مۆڵەت وەڵام دەداتەوە
گۆڕانکارییەکانى مۆڵەتى شۆفێرى چین؟
964+
دیلان محەمەد جەزا
گۆڕانکاری بەسەر مۆڵەتی شۆفێریدا هاتووە و لەمەودوا هەڵگرانی مۆڵەتی B دەتوانن بارهەڵگریش لێبخوڕن، وانەى پراکتیکیش بووە بە کاتژمێرێک و نرخەکەشى بەرز بووەتەوە.
حەیدەر مەحمود بەرپرسی بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆى سلێمانى بە 964ـى وت،”لەمەودوا هەڵگرانی جۆری مۆڵەتی B دەتوانن پیکاب و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لێبخوڕن تا سێ تۆن و نیو”.
باسی لەوەکرد، گۆڕانکاری لە نرخی کاتژمێرەکانی لێخوڕین لە نوسینگەکان کراوە و بۆ هەر کاتژمێرێک بڕی 20 هەزار دینار وەردەگیرێت.
جەختیش دەکاتەوە، پێویست ناکات هاوڵاتیان سەرەبگرن و بەزووى کارەکانیان بۆ رایى دەکرێت و لە یەک رۆژدا هەموو مامەڵەکانى تەواو دەکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح