لە سۆران

هەر شوێنێک داشکاندن دەکات دەبێت چاودێرى بازرگانى ئاگادار بکاتەوە

964+

وریا فەتاح

چاودێرى بازرگانى سۆران داوا لە دوکاندار و خاوەن مارکێت و کۆمپانیاکان دەکات، ئەوانەى دەیانەوێت داشکاندن بۆ نرخەکان بکەن، ئاگاداریان بکەنەوە، دەشڵێت: هەر شوێنێک فێڵ بکات لە داشکاندن، دایدەخەن.

وەفا سەیدخان دۆڵەمەری سەرۆکی لێژنەی چاودێری بازرگانى سۆران بە 964ـى وت،”سەرجەم کۆمپانیا و کۆگا و مارکێتەکانى ئاگادار دەکەینەوە، دەمانەوێت بۆ مانگى رەمەزان لەبەر بەرژەوەندى هاوڵاتیان داشکاندن لە نرخەکان بکرێت”.

وەک باسى دەکات، پێویستە هەر شوێنێک داشکاندن دەکات، چاودێرى بازرگانى ئاگادار بکاتەوە لە داشکاندنەکە و لیستى کەلوپەلى داشکاو و دیاریکردنى نرخى پێش داشکاندن و کاتى داشکاندن بهێنێت.

جەختیش دەکاتەوە، هەر شوێنێک فێڵ لە داشکاندن بکات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت و بەپێى یاسا دادەخرێت.

روونیشى کردەوە، پێویستە ئەو کەلوپەلانەى داشکاندنیان بۆ دەکرێت، لەڕووى تەندروستییەوە بێ کێشەبن، هەر کەلوپەلێک بەروارى بەسەرچوونى نزیک بێت داشکاندن نایگرێتەوە.

لەدوای داشکاندن نرخی جلوبەرگەکانی گرانتر کرد و داخرا

لەدوای داشکاندن نرخی جلوبەرگەکانی گرانتر کرد و داخرا