چالاکی گەنجەکان لە ماڵی ئۆجەلان _ وێنە: تۆڕی کۆمەڵایەتی
یەکەم ئاگریان لە ماڵی ئۆجالان کردەوە
کوردانی باکور نەورۆزی ئەمساڵ دەبەنە خەلفەتی
964+
ئەحمەد مستەفا
لە بەردەم ئەو ماڵەی کە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکەی تێدا لە دایک بووە، گەنجانی پارتە زۆریەنە کوردییەکەی تورکیا “دەم پارتی” لە رحا، چوون بە دانانی دار و کردنەوەی ئاگر، یەکەم ئاگری نەورۆزی 2025-یان کردەوە.
گوندی ئامارا شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەری پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجالان، کردەوە و لە حەوشەی ئەو ماڵەی کە ڕێبەر ئاپۆ تێیدا لەدایکبووە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و بڕیاریان داوە، ئاهەنگی نەورۆزی 21ی ئادار ببەنە خەلفەتی، کە یەکێکە لە شارەکانی باکوردی کوردستان لە پارێزگای رحا.
لە راگەیاندراوێکەدا گەنجانی دەم پارتی دەڵێن، ئەوە یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵە لە گوندی ئامارا لە شوێنی لەدایکبوونی “رێبەر ئاپۆ” کراوەتەوە، چونکە خۆری ئێمە لێرەوە هەڵهاتووە، لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا کاوەی ئاسنگەری سەردەم مەزڵوم دۆغان ئەم ئاگرە گەشە و نەکوژاوەتەوە،
ئەوان پیرۆزبای نەوزۆریان کردووە و دەڵێن، نەورۆز لە هەموو گەلی کورد پیرۆز دەکەین، هیواخوازین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە ئازادیی “رێبەر ئاپۆ” و بەدیهاتنی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتی، ئێمە بانگەوازی لە تەواوی گەنجان و ژنان و گەلەکەمان دەکەین بەشداری پیرۆزبایی نەورۆز لە خەلفەتی بکەن، کە لە 13ـی ئادار بەڕێوەدەچێت.
عێراق هەڵوێستى خۆى بۆ پەیامەکەى ئۆجەلان راگەیاند
” ئەرکى هەمووانە پێشوازى لە پەیامەکەى ئۆجەلان بکەین”
