سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی:

“ئه‌وانەى‌ به‌ناوى به‌شی زێده‌ڕۆیی پاره‌یان لە خەڵک وه‌ر‌گرتووە  پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاوڵاتیان له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ناوى به‌شی زێده‌ڕۆیی شاره‌وانییه‌كه‌یان داواى پاره‌یان لێده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له ‌ئێمه‌ نین.

شاره‌وانى بە دواداچوونى بۆ کێشەی هاوڵاتییەک كردووه‌، كه‌ به‌ناوى ئه‌م به‌شه‌ى شاره‌وانییه‌وه‌ پاره‌ى لێوه‌رگیراوه‌، ئه‌مڕۆ یەکشەممە بەشەکانی زێدەڕۆیی و یاسا و بەشە پەیوەندیدارەکان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و قسه‌یان له‌باره‌ى ئه‌م جۆه‌ كه‌سانه‌وه‌ قسه‌یان كردووه‌ و ده‌ڵێت، دەرکەوت بەناوی بەشی زێدەڕۆیی چەند کەسێک داوای پارەیان لە هاوڵاتییان كردووه.

شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە شارەوانی سلێمانییەوە نییە و لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەم جۆرە دەستبەجێ بەشی یاسای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی یاخود نزیکترین بنکەی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە کە تاوانی لەو جۆرە ئەنجام دەدەن .

شه‌وى رابردووش، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى روونكردنه‌ویه‌كی بۆ هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەگەر هەر فەرمانبەرێکی شارەوانی لە هەر پلەیەکدا بێت داوای پارەی لێکردن و بەڵگەی سەلمێنەر هەبێت كە ئەو داوایەت لێكراوە ئەوا دەستبەجێ سەرۆکی شارەوانی یان بەشی کاروباری یاسایى ئاگاداربکەنەوە یاخود لە نزیکترین بنکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆماربکەن و دڵنیابن لەوەی دەست لە هیچ کەسێک ناپارێزرێت و هەر کەسێک بێت بە سزای خۆی دەگات.

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدان...

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدانی زەوی

شارەوانی سلێمانی بۆ کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ریکلام: قە�...

شارەوانی سلێمانی بۆ کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ریکلام: قەرزەکانتان بدەنەوە

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کرا�...

شارەوانی سلێمانی فلێکسی بانگەشەی سەر شوێنە قەدەغە کراوەکانی کۆکردەوە