زستان و ره‌مه‌زان خواستیان زیادكردووه
گرانبوونى غازى حكومى و بازرگانى رووى له قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پشكه غازه‌كه‌ى كێشه‌ى له هه‌ردوو جۆر غازى حكومى و بازرگانییه‌كه‌ى بۆ دروست بووه و سه‌رۆكى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نیش ده‌ڵێت بازرگانییه‌كه تاوه‌كو 15 هه‌زار و حكومیه‌كه‌ش ده‌گاته نۆ هه‌زار دینار.
به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه، له زۆربه‌یان باس له گرانبوونى غازى بازرگانى بۆ 19 هه‌زار دینار ده‌كه‌ن.
ساڵح عیسا، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى قایمقامییه‌تى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه ئه‌و پشكه‌ى پێشتر ده‌نێردرایه به‌رده‌ڕه‌ش زۆر كه‌مبووته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كى گرانبوونى غازه.
وتیشی “ئێستا غازى حكومى به نۆ هه‌زا ده‌گاته ده‌ست هاوڵاتیان و بازرگانییه‌كه‌ش به 15 هه‌زار دینار ده‌قرۆشرێت”.
ئاماژه به‌وه ده‌كات زستان و ره‌مه‌زان هۆكارێكین بۆ ئه‌وه‌ى خواستى زۆر له سه‌ر به‌كارهێنانى غاز دروست ببێت و ده‌شڵێت “ئێستا مانگانى 7 تاوه‌كو 8 كاروان غازمان بۆ دێت كه هه‌ر كاروانێكی بریتییه له هه‌زار و 500 قنینه‌ى غاز”.