لە سلێمانی

پڕۆسەی خوێندن لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەگەر مامۆستایان دەستنەکەنەوە بە خوێندن رێکاری یاسایین بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لە زۆرێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی دەستکراوەتەوە بە خوێندن، تەنیا چەند ناوەندێکی کەم ماون کە تا ئیستا بایکۆتییان نە شکاندووە.

مامۆستا کۆسار فەتاح، لە قوتابخانەی بەهێ مەعروف بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە دەرچووە، ناچارین پێوەی پابەند بین، بۆیە ئێمە هەر لە زووەوە بایکۆتمان شکاندووە و سەرجەم مامۆستاکانیشمان دەوام دەکەن.

وتیشی، مامۆستایان هەموو رێگەیەکیان تاقیکردووەتەوە، لە بایکۆت و مانگرتنیش، بۆیە ئیتر پێویستە بیر لە داهاتووی قوتابییەکان بکەینەوە و بەرپرسیارین بەرامبەر دایکو باوکی قوتابییەکان، ناکرێ لە کۆمەڵێک قوتابخانە دەوام بکرقوتابخانە دەوام بکرت و ئەوانەی دیکەش بایکۆت بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە بایکۆت کردو...

بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە بایکۆت کردووەتەوە