ویستراوە مانگی رەمەزان لە بازاڕدا ساغ بکرێتەوە

لە سلێمانی 60 تۆن گۆشتی بەستووی هاوردەکراو دەستی بەسەرداگیرا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی 60 تۆن گۆشتی سووری بەستووی هاوردەکراو دەستی بەسەرداگیرا کە ماوەبەسەرچوو بووە و شیاو نەبووە بۆ خواردن، خاوەنی گۆشتەکە ویستوویەتی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕ ساغی بکاتەوە.

شۆڕش کەمال نوێنەری ڤێتەرنەری لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “لەناو کۆگایەکدا دەستمان گرتووە بەسەر 60 تۆن گۆشتی بەستووی هاوردەکراو  کە بەشێکی لەناو کارتۆن دا بووە و بەشێکیشی لاشەی ئاژەڵی بەستوو بووە”.

“20 تۆنی بەسەرچووە و لەناوبراوە، 40 تۆنیشی نێردراوە بۆ پشکنین و دوو جار پشکنینی بۆ کراوە، بەڵام لە پشکنین دەرنەچووە، ئەویش لەناو دەبرێت”، شۆڕش کەمال وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنی گۆشتەکە بەنیازبووە لەناو بازاڕ ساغی بکاتەوە، بەڵام فریای فرۆشتنی نەکەوتووە و دەستی بەسەرداگیراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە سلێمانی گۆشتی ئەسپیان بە گۆشتی کاوڕ فرۆشتووە

لە سلێمانی گۆشتی ئەسپیان بە گۆشتی کاوڕ فرۆشتووە

قایمقامیەتی سلێمانی گۆشتە بەستووە هەرزانەکەی پەسەند ک...

قایمقامیەتی سلێمانی گۆشتە بەستووە هەرزانەکەی پەسەند کرد