پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشێکی بەهاری روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات

شۆڕش قادری

تادێت کەشەکە خۆشتر دەبێ و کەشوهەوایەکی بەهاریی روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات، ئەم دوو رۆژەش خوا دایناوە بڕۆیتە ناو سروشت و چێژ لە دیمەنە جوانەکانی کوردستان ببینێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.3.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

سبەى دووشەممەش کەشوهەوا گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنها لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرماش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى