بەرپرسێک: ترسی دروستکردووە

لە دێرەلووک تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پەکە-کە ئەنجامدا

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی بەرپرسێکی رێکخراوی CPTی بێت، درەنگانی ئەمشەو 1/2.3.2025، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردووەتەوە سەر سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک.

هێرشەکە بە دیاریکراوی لە کاتژمێر 01:04 خولەکی ئەمشەودا ئەنجامدراوە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دێسکی مافت مرۆڤ لە CPTی بە 964ی وت، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردووەتە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و گەریلاکانی پارتی-کرێکارانی-کوردستانیش بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.

لە بارەی زیانی گیانی باسی لەوەکرد، هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی زیانی پێ نەگەیشتووە، بەڵام بەهۆی نزیکی هێرشەکە لەناو ناحیەی دێرەلووک، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاونیشتیمانیانی ناحیەکە بڵاوبووەتەوە.

ئەوە پێکدادانە، بەرچاوترین روبەڕوبوونەوەی پاش پەیامی ئۆجەلان و راگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکەیە، کە وتبووی هێرش ناکەن ئەگەر نەکرێتە سەریان، بەڵام ئەو بەرپرسە وتی، لە رۆژی 27ی شوباتەوە کە ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بانگەوازی ئاشتی بڵاوکردەوە، ئەمە هەشتەمین هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیایە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

ئەردۆغان: بانگەوازی ئۆجالان بۆ چەک دانانی پەکەکە هەل...

ئەردۆغان: بانگەوازی ئۆجالان بۆ چەک دانانی پەکەکە هەلێکی مێژووییە