به پێشانگا و خه‌ڵاتكردن و مۆنۆدراما
له رۆژى جیهانى گیانه‌وه‌ر و باڵنده كێوییه‌كان چه‌ند چالاكییه‌ك له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر چه‌ند چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى گیانه‌وه‌ر و باڵنده كێوییه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و چالاكییه‌كانیش بریتین له كردنه‌وه‌ى پێشانگا و خه‌ڵاتكردن و نمایشكردنى مۆنۆدراما.
رێكخراوى كوردستان فۆتۆ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى ریمان و رێكخراوى ئاژه‌ڵپاریزی كوردستان، له رۆژه 3.3.2025 چالاكییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
مامۆستا شێرزاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندنى مۆزه‌خانه‌ى په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه بۆ فۆتۆگرافه‌ر دڵزار ئه‌حمه‌د ده‌كرێته‌وه، یه‌كێك له ژینگه‌پارێزه‌كانیش كە به‌شێوازى تایبه‌تى خۆى گورگ ده‌كاته دۆستى مرۆڤ خه‌ڵات ده‌كرێت و مۆنۆدراماى رۆژى جیهانى ئاژه‌ڵانى كێوییش نمایش ده‌كرێت.
وتیشی “به‌شێكى ئه‌م چالاكیانه به‌شێوه‌ى تیمى گه‌ڕۆك ده‌بردرێنه چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندن”.
چالاكییه‌كانى ئه‌م بۆنه‌یه له كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى رۆژى 3.3.2025 له‌هۆڵى ئاماده‌یی كوردستانى گه‌وره له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چن.