شوێنەوار سەردانی کردوون

کەللەسەر و ئێسکی کەسێک دۆزرایەوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گوندی عیسایی نزیک قەزای کەلار، کەلـلـەسەرێک و ئێسکێکی مرۆڤ دۆزرایەوە، وابڵاوکرایەوە کە تەرم بێت و ھی چەند ساڵێک پێش ئێستابێت.

964 لەگەڵ تیمێکی شوێنەواری گەرمیان رۆیشتووەتە ئەو جێگەی کەلـلەسەر و ئیسکی مرۆڤێکی تێدا دۆزرایەوە.

ساڵەح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە 964ى وت،”ئەمڕۆ سەردانی ئەو جێگایەمان کرد، ئێرە خۆی ناوچەیەکی شوێنەواریە و تۆمارکراوە”.

“پێشتر لێرە گۆزەی شکاومان دۆزیوەتەوە، ئەمڕۆش ھاتین چەند پارچەیەکی دیکەمان دۆزیەوە، بۆیە ئەو ئێسکانەشی کە دوزراونەتەوە گومان دەکەن کۆن بێت”،ساڵەح محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”لەبەر نەبوونی بودجە نەمانتوانیوە کنە و پشکنین ئەنجام بدەین، ئێرەش بڕیارە بکرێتە ناوچەی گەشتیاری بەڵام بەھۆی ئەوەی لە ناوچەی شوێنەواری تۆمارە رامانگرتووە”.

وتیشی،”مێژوی ئەم ناوچە شوێنەواریە ھین سەردەمی کاشیە، نزیکەی سێ ھەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گەرمیان سێ کەس ویستویانە بەدوای شوێنەوار بگەڕێن دەس...

لە گەرمیان سێ کەس ویستویانە بەدوای شوێنەوار بگەڕێن دەستگیرکراون