بە لایتەوە دەبێ بوەستن

شەش رێنمایی بۆ شۆفێرانی ناوبازاڕی قەڵادزێ دەرکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی قەڵادزێ، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی قەزاکەی دەکاتەوە وەستانی ئۆتۆمبێل بە لایتەوە و زۆر کاتی دەبێت، داوا لە دوکاندارەکانیش دەکات، لەبەردەم دوکانەکانیان ئۆتۆمبێل نەوەستێنن.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لە راگەیەندراوێکی شەش خاڵدا باسی لەوەکردووە، شۆفێران باشتر وایە پابەندی بڕیارەکان بن، ئەوەش بۆ ئاسانکاری زیاتری ھاتوچۆ.

بڕیارەکان ئەمانەن؛
1- لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەکارھێنانی شەقام بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەر لەلایەن شۆفێرانەوە بەبێ جیاوازی وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەرجەم شەقامەکانی ناوشاردا کاتی دەبێت واتە شۆفێر “چواری” پێدەکات تاتەواوبوونی کارەکەی بەپێچەوانەوە شۆفێر خۆی بەرپرسیار دەبێت.
2- پاڕککردنی ئۆتۆمبێل لەپێش دوکانەکانیان لەلایەن دوکاندارەبەڕێزەکانەوە بە ھەمووشێوەیەک قەدەغەیە.
3- پاڕککردنی ئۆتۆمبێل لەشەقامان بەشێوە “لاو نیوی” بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە بەتایبەت شەقامی ناوبازار— خەیاتەکان و گیابەھاری.
4- پێچکردنەوە لە “سێ ڕیانی ئاسایش و بەردەم مکافحەی قەڵادزێ” بە ھەمووشێوەیەک قەدەغەیە.
5- وەستانی ئۆتۆمبێل، ماتۆڕسکیل و پاسکیل لەدەستەڕاستەکان یاخود لەناو مخروتی دەستەڕاستەکان و بەجێ ھێشتنیان بە ھەمووشیوەیەک قەدەغەیەو بەرپرسیارخۆیان دەبن لەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەدژیان.
6- کاسبکارانی خۆشەویست پابەندبن بەڕێنماییەکان و ئەوشوێنەی کەپێشتر ڕێگەیان پێدراوەو نابێتە ھۆی دروستکردنی ئاستەنگی ھاتووچۆ.

دانیشتوانى قەڵادزێ و رانیە لێیان قەوما

دانیشتوانى قەڵادزێ و رانیە لێیان قەوما

تاقە مانگرتووەکەی قەڵادزێ گەڕایەوە شارەکەی

تاقە مانگرتووەکەی قەڵادزێ گەڕایەوە شارەکەی

هاوڵاتیانی قەڵادزێ ئەمشەو بێخەم بنوون، سبەی ئاوتان دە...

هاوڵاتیانی قەڵادزێ ئەمشەو بێخەم بنوون، سبەی ئاوتان دەبێ