لە حاجی ئۆمەران ژنێک گیانی لەدەستدا _ گرافیکی 964
هاتوچۆ: ژنەکە گیانی لەدەستدا
لە حاجی ئۆمەران ئۆتۆمبیلێک ژنێکی کرد بە ژێرەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، ئۆتۆمبیلێک ژنێکی کرد بە ژێرەوە، هاتوچۆی سۆران دەڵێ، لە ئەنجامی رووداوەکە ژنەکە گیانی لەدەست داوە.
هاتوچۆی سۆران کە مەفرەزەیەکی لە رێگاکە بووە، هەواڵەکەی پشتراست کردووەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
هاتوچۆی سۆران لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 28.2.2025 دەڵێت، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری شێلان، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا پرادۆ، لە ناحیەی حاجی ئۆمەران روویداوە بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە خەڵک و شۆفێران دەکات، پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتوچۆ بن، ئەوەش لەبەر سەلامەتی هەموو لایەک.