زۆرینەی نەختینە بووە

شەفافیەت؛ داهاتی یەک هەفتە زیاتر لە پێنج ملیار دینار بووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەپێی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی پێنج ملیار و 543 ملیۆن و 310 هەزار و 800 دینار بووە، زۆرینەی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیی بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 21.2.2025 بۆ 28.2.2025 بڵاوكردەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرینەی داهاتی هەفتەی رابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە بە رێژەی 83٪، ئەوە لە کاتێکدا داهاتی نانەوتی 15.2.2025 بۆ 21.2.2025ی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بۆ هەفتەی پیشوو پێنج ملیار و 984 ملیۆن و 815 هەزار و 115 دینار بوو.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە �...

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی سێ هێندە کەمی کردووە

شەفافیەت؛ یەک هەفتەی رابردوو داهاتمان نزیکەی شەش ملیا�...

شەفافیەت؛ یەک هەفتەی رابردوو داهاتمان نزیکەی شەش ملیارێک بووە