%81ی نەختینە بووە

شەفافیەت؛ یەک هەفتەی رابردوو داهاتمان نزیکەی شەش ملیارێک بووە

ئەحمەد مستەفا

بەپێی ئەو داهاتە بێت، کە ماڵپەڕی شەفافیەت تۆماری کردووە، داهاتی نانەوتی 15.2.2025 بۆ 21.2.2025ی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، پێنج ملیار و 984 ملیۆن و 815 هەزار و 115 دینار بووە.

ئەو داهاتە، ماوەی یەک هەفتەی رابردووە و 81% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە بووە.

پێگەی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان ئاشکرای کردووە، بڕی پێنج  ملیار و 984 ملیۆن و 815 هەزار و 115 دینار بووە، كە 81% ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 19%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

ئەوە لە کاتێکدا، كۆی گشتیی داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، چوار ملیار و 266 ملیۆن و 241 هەزار و 225 دینار بوو، کە زیاتر لە پێنج ملیار دینار بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بڕی داهاتەکەی کەمی کردبوو.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

+964صورة من منصة (شبكة):