تەقە لە ئاهەنگی "حانۆکا"ی جووەکان کراوە
هێرشێکی خوێناوی لە سیدنی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
964+
ژێوار خدر
پۆلیسی ئوسترالیا وەڵامی هێرشێکی چەکداریی دایەوە بۆ سەر کەناراوی “بۆندی” لە سیدنی ئوسترالیا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندارن، میدیاکان دەڵێن ئامانجەکە بۆنەیەکی ئایینیی جووەکان بووە و هەزاران کەس لەوێ ئامادەبوون.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئوسترالیا و رۆژنامەی “سیدنی مۆرنینگ هێراڵد”، دوو چەکدار تەقەیان لە ئاهەنگگێڕان کردووە، هێزەکان توانیویانە یەکێکیان لە شوێنی رووداوەکە بکوژن و ئەوی دیکەشیان بە برینداری دەستگیر بکەن و پۆلیس دەڵێت هێرشەکە پیلانی پێشوەختەی بۆ داڕێژراوە و هەڕەمەکی نەبووە.
رۆژنامەی “یەدیعوت ئەحرۆنۆت”ـی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، هێرشەکە کاتێک ئەنجامدراوە کە مەراسیمی جەژنی “حانۆکا” بەڕێوەچووە و نزیکەی دوو هەزار کەس لە کەناراوەکە بوون، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن گوێیان لە دەنگی نزیکەی 50 تەقە بووە و لە ئەنجامدا 10 کەس کوژراون کە لە نێویاندا منداڵ و ئەفسەرێکی پۆلیسیش هەن.