کەلارییەکان چی دەڵێن لەبارەی ھۆگربونیان بە شارەکەیان؟

“شەوێک دوربم لەکەلار بێتاقەت دەبم”


میلاد جەلال – گەرمیان

شارى کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، تەمەنی بوو بە 55 ساڵ، دانیشتوانەکەشی دڵخۆشن بە شارەکەیان و هەریەکە و بەجۆرێ مەدح و سەناى دەکات.

پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ چەند دانیشتوویەکى کەلاری کردوە، پرسیاری ئەوەی لێکردوون کە ھۆگری چ شتێکی کەلارن؟، یەکێک پێى وایە خاکەکەى دڵگیرە و یەکێ تر دەڵێت “خێزانەکانمان و یادگارییەکانمان لەم شارەن”.

کەلارییەکان بەوە ناسراون تەونى کۆمەڵایەتى و پەیوەندییەکانیان بەهێزە یەک روویان هەیە، ئەگەر دۆستت بن لە دەوموچاویانەوە دەیزانیت و دۆستنیشت نەبن هەروا، وەک ئەوەى یەکێکیان دەڵێت،” کەلارییەکان نمایش ناکەن شتێکیان بەدڵ نەبێت راستیەکەی دەڵێن و خۆیانن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح