لیژنەکانى قایمقامییەتى رانیە لە کاتى پشکنین بۆ خورماى نەشیاو بۆ خواردن...وێنە: قایمقامییەتى رانیە
رانیە
رەمەزان هات و 50 کارتۆن خورما دەستى بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، دەستیانگرت بەسەر 50 کارتۆن خورماى نەشیاو بۆ خواردن و تەلەفکران.
لەگەڵ نزیکبوونەوەى مانگى رەمەزان، بازاڕى خورما گەرم دەبێت، کەسانێکیش بە خورماى نەشیاو بۆ خواردن بازاڕەکە خراپ دەکەن. بەڵام لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای رانیە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین زوو دەستى خۆیان وەشاند.
لیژنەکە دوێنێ لە عەلوەى رانیە، لیژنەکە دەستیانگرت بەسەر 50 تۆن کارتۆنى خورمان وەک ئەوەى قایمقامییەتى رانیە بڵاوى کردووەتەوە شیاوى خواردن نەبوون.
لیژنەکە وێڕاى لەناوبردنى خورماکان، دڵنیایش دەدات کە چاودێر دەبن و بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبن و هەر خاوەن پیشەیەک سەرپێچی رێنماییە تەندرووستییەکان بکات لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، رێکاری یاسایی تووندى بەرامبەر دەگیرێتەبەر و شوێنەکەى دادەخرێت.
داواش دەکات، هاوڵاتیان هەر سەرپێچییەکیان بینى پەیوەندى بەو ژمارە تەلەفونەوە بکەن 07708599300.