نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
73 دۆلار و شتێکە
تادێت نرخى نەوت دادەبەزێت
964+
وریا فەتاح
چەند رۆژێکە نرخى نەوت روولە دابەزینە و ئەمڕۆش بە 73 دۆلار و شتێک مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینى، 28.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 73 دۆلار و 66 سەنت دیاری کراوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش 38 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 03 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 32 سەنت دابەزیوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.