دکتۆر کامەران حەسەن:

بەزۆرانم وت نابێت بە رۆژوو بن!

964+

وریا فەتاح

تەنیا ئەمڕۆ ماوە و بە ئەگەرى زۆرەوە شەممە، یەکەم رۆژى مانگى رەمەزانە، بەر لەوە چەند رێنماییەکى پزیشکى هەیە کە پێویستە نەخۆشان بیزانن بۆ ئەوەى رۆژوگرتن توشى هیلاکەتیان نەکات.

د. كامەران حەسەن، پسپۆر لە بواری دەستنیشانكردن و چارەسەری نەخۆشییەكانی هەناوی ودڵ و شەكرەو هەرس و جگەر بە 964ـى وت،” بەزۆرانم گووت نابێت بە رۆژوو بیت، دەرمانەكانت، شەكرەكەت، نەخۆشی دڵەكەت، برینی مەعیدەكەت، تەندروستییە ناجێگیرەكەت رێگەت پێنادات چەند سەعاتێك لەسەریەك برسی و تینوو بیت”.

دەشڵێت: زۆر بوون ئەوانەی دڵبە خەم بوون بەم هەواڵە كە ناتوانن وەكو ساڵانی رابردوو رۆژووەكانیان بگرن، تێیاندابوو چاوی پڕ لە فرمێسك بوو كە دەمگووت باشتر وایە بە ڕۆژوو نەبیت.

باسى لەوەشکردووە، وەک پزیشکێک قورسە و بەرپرسیاریەتییەكی گەورەیە كە بە کەسێک دەڵێت بەڕۆژوو مەبە، بەڵام وەکخۆى دەڵێت،” دایە حاجی گیان، مامە حاجی گیان، تەندروستی تۆ پێش هەموو شتێكە، دینەكەمان زۆر جوانە بۆ هەموو ئاستەنگێك چارەسەرێکى پێویستى پێیە پێیە، بۆیە فدیەكەی بدە”.

"بەرۆژووم و تەنیا دوو رۆژم لێخواردووە"