بای میلۆنێک و 130 هەزار کەباب و تکەی داواکرد و مۆبایلەکەی داخست

ئەمەیە فێڵ کردن و قۆڵ بڕین

964+

ئاکام غەفور- سۆران

شەوی رابردوو ژمارەیەک تەلەفۆن بۆ چێشتخانەیەکی بەناوبانگی سۆران دەکات، دەڵێت بۆ ژەمی ئێوارە بای میلۆنێک و 130 هەزار کەباب و گۆشتم بۆ دابنێ، کە ئامادە بوو پەیوەندیم پێوەبکەوە و دێم دەیبەم، لە دوای ئامادەکردنی خواردنەکە، خاوەنی چێشتخانەکە پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکەوە دەکاتەوە، بەڵام تاکو ئێستاش ژمارەکەی داخراوە، ئەویش خواردنەکە بەسەر کەسانی کەم دەرامەتدا دابەش دەکات.

سورداش مام دەروێش، خاوەنی چێشتخانەی مام دەروێشە، چیرۆکی رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە و وتی، “ئەو پیاوە کە تەلەفۆنی کرد بە جۆرێک قسەی دەکرد و خۆی ناساند گومانی فێڵ کردنم لێ نەکرد، چونکە پێشتریش بەم شێوەیە داوای خواردن کراوە و هیچ گرفتمان نەبووە.”

وتیشی، خواردنەکە 125 شیش کەباب و تکە بوو، کە پارەکەی دەیکردە ملیۆنێک و 130 هەزار دینار، لە دوای ئەوەی زانیم فێڵم لێ کراوە، تەواوی خواردنەکەمان بەسەر ماڵە هەژارەکانی سۆراندا دابەش کرد.

وەک ئەوەی باسی دەکات، ئەو یەکەم کەس نییە بەمشێوەیە فێڵی لێ دەکرێت و ئەمڕۆ چەند چێشتخانەیەکی دیکەش لە شارەکانی هەولێر، شەقڵاوە و خەلیفانەوە، پەیوەندییان پێوەکردووە، کە ئەوانیش بەم شێوەیە فێڵیان لێ کراوە، دەشڵێت،”دەزگا ئەمنیەکان ئاگاداری بابەتەکەن”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و ک...

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و کلێنسی بۆ چوو