”بەهۆی بەفرەوە داخرابوو“

مەرزی کێلێ کرایەوە و هاتوچۆی مەرزەکە ئاسایی بووەوە

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

بەهۆی بەفر بارینەوە مەرزی کێلێ لە پشدەر هاتوچۆی گەشتیار و ئۆتۆمبێل تیایدا وەستا بوو بەڵام ئەمڕۆ کرایەوەو هاتوچۆی بازرگانی تیایدا ئاسایی بووەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 27.2.2025، عەباس عەزیز بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە 964ـی وت، بەهۆی ئەم شەپۆڵە بەفر و بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کرد لەمەرزەکە زیاتر لە مەترک بەفری لێباری بەهۆیەوە زیاتر لە هەفتەیەک بوو رێگایی بازرگانی کێلێ داخرابوو.

وتیشی “ئەمڕۆ هاتوچۆ لە مەرزەکە ئاسایی بووەتەوە”.

وەک باسى دەکات، پێش وڵاتی ئێران ئەوان توانیویانە رێگاکە پاکبکەنەوە و بەفرەکە رابماڵن، بەڵام بەهۆى ساردى کەشەکە رێگاکە توشى بەستن بووە و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل زنجیری بەستبا ئەگەرنا نەیدەتوانی ئەودیوی ئێران ببێت.

روونیکردەوە ئێستا سەختی رێگایەکە نەماوە و لە بەشی ئێرانیش بەهەمان شێوە رێگا ئاسایی بووەتەوە و مەرزەکە کراوەیە.

بەپێی زانیاریەکانی عەباس عزیز بێت، لەبەرئەوەی هاتوچۆ ئەمرۆ ئاسایی بووەتەوە  تەنیا 50 بۆ 60 بار هەڵگر لەمەرزەکەن و داخڵی ئێران بوون، جموجۆڵی بازرگانی ئاسایی بووەتەوە.

لە ئێستادا رۆژانە نزیکەی 250 بارهەڵگر لە مەرزى کێلێوە هاتوچۆ دەکەن نزیکەی 1000 کەسیش لە نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان، دێن و دەچن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

دوو پاسەوانەکەی مەرزی کێلێ دوای نزیکەی 30 کاتژمێر رزگار...

دوو پاسەوانەکەی مەرزی کێلێ دوای نزیکەی 30 کاتژمێر رزگار کران

ئەگەر بەتەمای سەفەری ئێرانی، روو لە مەرزی کێلێ مەکە

ئەگەر بەتەمای سەفەری ئێرانی، روو لە مەرزی کێلێ مەکە

دوو رۆژە رێگای مەرزی کێلێ پەکی کەوتووە و داخراوە

دوو رۆژە رێگای مەرزی کێلێ پەکی کەوتووە و داخراوە