خۆر دەرکەوتەوە و سەرماکەی دەشکێنێت

بەفر و باران کۆتاییهات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

وردە وردە کەشوهەوای کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و سەرماکەی دەشکێنێت، پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممەش، کەشوهەوا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنها لە کاتەکانى ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور  و پلەی گەرماش دوو پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە.

کەشناسی راشیگەیاندووە، شەوی رابردوو پێنجوێن ساردترین ناوچەی کوردستان بووە بە پلەی گەرمی 12- و دووزخورماتوش گەرمترین بە پلەی گەرمای 2.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سلیزی

دهۆک: 9 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 13 پلەی سیلیزی

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵ...

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە