بەڕێکەوتنی حاجیانی هەرێم بەرەو حەج. فۆتۆ: 964
تەندەر بۆ گواستنەوەی نەفەر و کەلوپەل وەربگرن
خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بکەن
964+
شۆڕش قادری
خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوە تازووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بکەن و تەندەر بۆ گواستنەوەی نەفەر و کەلوپەل وەربگرن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە ئاگادارییەکدا داوا لە خاوەن كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و پاس و بارهەڵگر ده‌كات، بە پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2016 رێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستکردنە گشتییەکان، لەمڕۆ چوارشەممەوە 26.2.2025 سەردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکە بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان و شار و شاروچكه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر و سلێمانی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
هەروەک خاوەن کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەلیش کە دەتوانن کەلوپەلی حاجیان لە شاری مەکەوە بگوازنەوەی کوردستان، ئێوەش بڕۆن تەندەر وەربگرن.
دواکات بۆ وەرگرتنی تەندەر رۆژی دووشەممە 17.3.2025ـە بۆیە تازووە خۆتان بگەیەنن و تەندەرەکە وەربگرن.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كان كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم هه‌یه بۆ وەرزی نوێی حەجى ئه‌مساڵ، پێنج هەزار و 120 کەس له هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى سعودیه ده‌كه‌ن، دیاریكردنى ئەم ژمارەیە بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەگوێرەی رێنماییەکانی ئه‌م وڵاته رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەس، هەزار کەس دیاریکراوە.