پێشتریش 4000 گوندى زیادكردبوو
مامۆستایه‌كی زانكۆ گونده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى گوگڵ زیادكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایەکى زانکۆ له ئیداره‌ى راپەڕین، لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە ناوى ئه‌و گونده كوردییانه‌ى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى گۆگڵ تۆمار كردووه، كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پێشتریش نزیكه‌ى چوار هه‌زار گوندى تۆمارنه‌كراوى هه‌رێمی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى گوگڵ زیاد كردبووه.
ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵ خه‌ریكی ئه‌م پڕۆژه‌یه بووه و پێشتر به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى سه‌ردانى گونده‌كانى كردووه و زانیاری له‌سه‌ر كۆكردوونه‌ته‌وه ئینجا له رێگه‌ى په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ تیمی گوگڵ كاره‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
ئاکام عەزیز، مامۆستای به‌شی كۆمپیۆته‌ره لە زانکۆی راپەڕین، پێشتر به 964ـى وتبوو، ئه‌و گوندانه‌ى له سه‌ر نه‌خشه‌ى گوگڵ زیادیكردوون، پێشتر له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه نه‌بووه و 93% گونده‌كانى باشوورى كوردستانیشى زیادكردووه.
له‌م قۆناغه‌شدا مامۆستاكه ته‌واوى ئه‌و گوندانه‌ى ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه تۆمارى كردوون.
چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیمان به مامۆستا ئاكام كرد بۆ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ى و ژماره‌ى گونده‌كان بزانین، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ڵامى نه‌بوو.
ئەو له په‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى باسى له‌وه كردووه، گونده‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه زیادی كردوون و نموونه‌ى گونده‌كانى سنوورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕانیشی وه‌ك وێنه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، “ئەو خزمەتە دەبێتە هۆی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و میراتی گوندەکانمان و ئاسانکاری گەیشتن بە سنووری ئەو گوندانە”.