له سه‌نته‌رى دهۆک
دوو گه‌نج ده‌ستگیركران ده‌ستكارى سیستمی ترافیكیان كردبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆک دوو گه‌نج ده‌ستگیركران، كه ده‌ستكارى سیستمى ترافیكه‌كانى هاتوچۆى شۆفێرانیان كردبوو.
رووداوه‌كه شه‌وى رابردوو بووه، دواى پێزانینی پۆلیسى هاتوچۆ له رێگه‌ى كامێراكانى چاودێرییه‌وه هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و ده‌ستگیریان كردن.
ئازاد تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، ڤیدیۆی ئه‌و گه‌نجانه‌ى بۆ 964 نارد كاتێك ده‌ستكارى ئامێره‌كانى ترافیكه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
وتیشی، “ده‌ستكاریكردنى ئامێره‌كانى ترافیک ئاڵۆزى و جه‌نجاڵى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروست ده‌كات و ئه‌گه‌رى رووداوى هاتوچۆى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئا‌ماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه دوو گه‌نجه‌كه راده‌ستى یاسا كراون و به‌پێی یاساش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى هاتوچۆی دهۆک، داوای له گه‌نجان كرد خۆیان به‌دووربگرن له‌م جۆره كاره نایاساییانه، چونكه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى رووداوى نه‌خوازراو و كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه.
هاتوچۆی دهۆک شوفێران بۆ سيستمى غاز ئاگادار ده‌كاته‌وه