دیمه‌نێكی گوندى گوهه‌رزێ له‌كانى بۆردومان و ئاگركه‌وتنه‌وه... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى گونده‌كه وه‌رگیراوه.
"تكایه واز له گونده‌كه‌مان بهێنن و دووركه‌ونه‌وه"
هاوڵاتیانى گوندى گوهه‌رزێ دەڵێن داد‌و بێدادیانه به‌ده‌ست توركیا و په‌كه‌كه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى گوهه‌رزێى ناحیەی دێرەلوکى سه‌ر به قەزای ئامێدی داد‌و بێدادیانه به‌ده‌ست سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌وه، چونكه ده‌ڵێن رۆژ نییه گونده‌كه‌یان بۆردومان نه‌كرێت و حاڵه‌تێكی ده‌روونى خراپیان له‌ناو گوندنشینان دروستكردووه، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ن “واز له گونده‌كه‌مان بهێنن و دوور كه‌ونه‌وه”.
ئەحمەد سەعدوڵا، موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ـی وت، سوپاى توركیا ته‌نیا یه‌ك كیلۆمه‌تر له گونده‌كه‌یانه‌وه دووره و به‌رده‌وامیش شه‌ڕو پێكدادان و بۆردومانه‌كانیان گونده‌كه‌ى ئه‌وانى گرتووه‌ته‌وه و له‌هه‌ردوو لایان بێزارن.
وتیشی “ئه‌م نائارامییه بۆ گونده‌كه‌مان حاڵه‌تێكی زۆر خراپی دەروونى بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه”.
نزیكه‌ى 300 خێزانى لێده‌ژیت و 810 كه‌س ده‌بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، زیانێكی زۆر به‌ر گونده‌كه‌یان كه‌وتووه و له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه وه‌كو پێویست ناتوانن كارى كشتو‌كاڵى و به‌خێوكردنى مه‌ڕ و مه‌ڵاته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن كه ژیانى رۆژانه‌ى زۆربه‌ى گوندنشینان له‌سه‌ر ئه‌م كارانه‌یه.
داوا له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌ن له گونده‌كه‌یان دووربكه‌نه‌وه و ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه‌ى هه‌یانه بیگوازنه‌وه شوێنێكی دیكه، بۆ رای گشتیشیان روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان وه‌كو هاوڵاتیانى گونده‌كه ته‌ره‌فگیری هیچ یه‌كێك له‌م دوو هێزه نین و ده‌ڵێن “ئارامی و ئاساییشی گونده‌كه‌مان به‌هیچ به‌هایه‌ك ناگۆڕینه‌وه”.