دیمه‌نێكی ئه‌و شوێنه‌ى پیاوه‌كه‌ى به‌ستۆڕه‌ى لێ ووونبووه له‌گه‌ڵ وێنه‌ى خۆى ... گرافیك: 964+
به‌رگرى شارستانى دواى سێ مانگ راپۆرتى كۆتایی ده‌نووسن
مانگێک تێپەڕی و پیاوە بێسه‌روشوێنبووه‌كه‌ى بەستۆڕە نەدۆزرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
زیاتر له مانگێكه پیاوه بێسه‌روشوێنبووه‌كه‌ى ناحیه‌ى به‌ستۆڕه‌ى سه‌ر به پیرمام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ى هیوایه‌كیان به به‌رگرى شارستانیى سۆرانه و ئه‌وانیش به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و ده‌ڵێن دواى سێ مانگ گه‌ڕان راپۆرتى كۆتایی خۆیان ده‌نووسن.
پیاوه‌كه، ناوى ئازاد مەرعان مو‌سا، تەمەنى نزیكه‌ى 50 ساڵه، خێزاندارە و دانیشتووی ده‌ورووبه‌رى بەستۆڕەیە له رۆژى 22.1.2025 له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ر و تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
نیهاد هه‌ركی، كه‌سی نزیكى ئه‌م پیاوه، به 964ـى وت، هه‌موو هیوایه‌كیان به تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سۆرانە، چونكه ئه‌وان وه‌كو خانه‌واده زۆر شوێنی دیكه‌ى بۆ گه‌ڕاون و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
خێزانه‌كه‌ى مام ئازاد و به‌رگرى شارستانیش چاویان له‌سه‌ر دیمه‌نێكی گه‌لى عه‌لى به‌گه كه تیایدا دوایین جار له‌وێ له‌كامێراى چاودێری ده‌ركه‌وتووه و دواتر دیار نه‌ماوه.
كاروان میراوده‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆرانیش هه‌مان شت دووپات ده‌كاته‌وه كه چه‌قى گه‌ڕانى تیمه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه له گه‌لى ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر ئه‌وێش خاڵى بزربوونى پیاوه‌كه‌یه كه له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان گرته‌ڤیدیۆى ئه‌م دوادیمه‌نه‌یان بۆ ناردراوه.
میراوده‌ڵى به 964ـى راگه‌یاند، مانگێك تێپه‌ڕی كردووه و ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان له مانگى دووه‌می بزربوونیشیدا به‌هه‌مانشێوه ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام له مانگى سێیه‌مدا گه‌ڕانه‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و دواتر كۆتا راپۆرت له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌نووسن و بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌ستنه‌كه‌وتووه و هیوادارین له‌ماوه‌ى داهاتوودا بدۆزرێته‌وه”.
پێشتر، دڵشاد حاجى یوسف، كه‌سی نزیكى ئه‌م پیاوه به 964ـى وت، پێشتر حاڵه‌تى ده‌روونى هه‌بوو به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره چاكبووه‌ته‌وه.
كه‌سوكارى ئه‌م پیاوه ونبووه ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07504647894