"گوڵەكان بەرهەمی خۆمانە"

لە هەولێر 700 گوڵی تایبەت چێنران و هەڵمەتێكیش بەڕێوەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمەکانی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر 700 گۆڵی جۆرەكانی هیرۆپس و رۆزمارییان چاند، بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانیش دەڵێت، هەڵمەتێكی گەورەمان بۆ 14ی ئادار بەدەستەوەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025 تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكان دەستیان کرد بە چاندنی 700 گوڵی هیرۆپس و ڕۆزماری لە شەقامی ئیدریس بارزانی بەرامبەر بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، 600 دانە گوڵی هیرۆپس و رۆزماری لێ چاندرا لەهەمان کاتدا کاری ڕێکخستنەوە بۆ دوورگە ناوەندییەکەش ئەنجامدرا.

هەروەها لە پارکی شانەدەر دوو 100 دانە گوڵی هیرۆپس چێندرا.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، سەرجەم ئەو گوڵانەی چاندوویانن، بەرهەمی نەمانگەكانی خۆیانە و بەرهەمیان هێناون، كە بۆ ئەم وەرزە گونجاون و بەرگەی سەرمای زستان دەگرن.

وتیشی، بەهەزاران گوڵی جۆراوجۆر لە نەمامگەکانی سەر بەبەڕێوبەرایەتییەکەمان بەرهەمهێنراون و بە پلانێکی نوێ سەرجەمیان دەچێندرێن”.

ئاماژەی بەوەش دا،  لە تەواوی شەقامەکانی شاری هەولێر بە مەبەستی بەخشینی سیمایەکی جوان هەوڵەکانمان بەردەوامە و گوڵ و نەمام دەچێندرێن.

رێبین ئەحمەد ئاشكراشی كرد، هەڵمەتێكی گەورەی چاندنی گوڵ و نەماممان دەبێت لە رۆژی 14.3 و هەموو شاری هەولێر دەگرێتەوە.

گوڵی هیرۆپس بناسە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازی پاركەكان لە بارەی گوڵی هیرۆپس زانیاریی زیاتری بڵاوكردووەتەوە، كە بەم جۆرەیە

دەوەنی ئیریۆبس یان بە کوردی پێی دەڵێن هیرۆپس  Euryops pectinatus

جۆرێکە لە رووەکی گوڵدار لە خێزانی Asteraceae

دەرکەوتن: خۆری تەواو

جۆری خاک: زۆربەی جۆرەکان

رەنگ: زەرد

رووەکی دەوەنێکی هەمیشە سەوز بە گەڵای خۆڵەمێشی- سەوز و بڕێکی زۆر گوڵی زەرد لە شێوەی گوڵە داوودی لە سەرەتای هاوین تا ناوەڕاستی پاییز.

حەزی لە شوێنە هەتاوییە کراوەکان لە خاکێکی باش وشککراوە.

بەرگەی ناوچە کەناراوییەکان و مامناوەندییەکانی بەریتانیا دەگرێت.

هەندێک پاراستن لە زستان دابین دەکات لە ناوچە ساردەکان و دەتوانرێت لە دەفرێکدا بچێنرێن و بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

کۆمەڵەی شاهانەی بێستانکاری دەڵێت ئەم رووەکە بەرگەی پلەی گەرمی دەگاتە -5 پلەی سیلیزی دەگرێت.

هەنگ و پەپوولە خۆشیان دەوێت و بە گوڵێکی بڕاوی نایاب دادەنرێن.

بەرزی و بڵاوبوونەوە : 60 سانتیمەتر × 60 سانتیمەتر

ناوی ناوخۆیی: گەڵای خۆڵەمێشی یوریوپس یان هیرۆپس

شاره‌وانى پردێ هه‌ڵمه‌تێكی چوار هه‌زارى بۆ چاندنى گ...

شاره‌وانى پردێ هه‌ڵمه‌تێكی چوار هه‌زارى بۆ چاندنى گوڵ و دار ده‌ستپێكردووه‌