هەولێر
ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە
964+
توانا نەقی
ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی یاری منداڵان لە گەڕەکی بەختیاری هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
زانیاری هات…
ئاگری کۆگاکەی جوتسایدی بەختیاری کۆنترۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند کە نازانرێت تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە و تاوەکو ئێستاش تیمەکان پاشماوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە گروپی واتساپی رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا نەزانراوە بەڵام کۆگاکە کەلوپەلێکی زۆری تیادا بووە و هۆکاری درەنگ کۆنترۆڵکردنیشی ئەوەبووە کە یەک دەرچەی هەبووە بۆ تیمەکانیان.