بریکارێکى خۆراکە لە کاتى دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بریکارەکانى خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە
بڕ و جۆرى بەشەخۆراکى مانگى یەک دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر، بریکارەکانى خۆراک ئاگادار دەکاتەوە کە لەمڕۆوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى لیستى بریکارى خۆراک بە مەبەستى وەرگرتنى بەشەخۆراکى مانگى یەکى ئەمساڵ.
بنکەکانی ناوشار كه ئاگادار كراونهتهوه بریتین له (201 تا 212)، بنكهكانى دەورووبەریش لە (213 تا 221)، هەروەها بنکەکانى ناوچە دوورەکان شەقڵاوە و هیرا و هەریر و باسرمەش بریتین لە( 22 و 223).
ئەوەش روونکراوەتەوە کە وەجبەى یەکەمى بەشەخۆراکى مانگى یەکى 2025 پێکهاتووە لە هەشت مادە کە بریتین لە:
زهیت، یەک لیتر بۆ هەر کەسێک
شەکر، 1 کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک
برنج، 3 کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک
نیسک، 250 گرام
ئارینۆک، 250 گرام
نۆک، 250 گرام
فاسۆلیا 250 گرام.
دۆشاوى تەماتە، 400 گرام (یەک قوتوى بچوک).
باس لەوەشکراوە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنیا لە رێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی) دەبێت و هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات و لیستی بریکاری نەباتەوە بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.