بەهۆی سەرماوە

کەرکوک دوو رۆژ پشووی راگەیاند

964+

ژێوار خدر

کەمێک پێش ئێستا رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، بەهۆی سەرماوە لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای کەرکوک روژی دووشەممە و سێشەممە پشوو دەبێت.

لە راگەیاندراوەکەی پارێزگاردا دەڵێت، پشووەکە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە و لە پێناو پاراستنی قوتابیان و خوێندکاران، بڕیاردراوە، رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی و ستافی مامۆستایان پشوو فەرمی بێت.

پشووەکەی سبەینێ چەند ناوچەیەکی سۆرانیش دەگرێتەوە

پشووەکەی سبەینێ چەند ناوچەیەکی سۆرانیش دەگرێتەوە