ئیدارەی سەربەخۆی سۆران - فۆتۆ: 964
"با نەخۆشی نەگوازرێتەوە"
پێنج دەرمانخانە و تاقیگە داخران و جوانکارییەکانیش چاویان لەسەرە
964+
ئەحمەد مستەفا
پێنج نۆرینگە، دەرمانخانە و تاقیگە لە ئیدارەی سۆران داخران، هەروەها تەندروستی سۆران دڵی لای ئەوەیە، کلینک و ناوەندە پزیشکییەکانی جوانکاری رەچاوی رێنماییەکان دەرمان و پاک‌وخاوێنی ئەو کەرەستانە بکەن، کە لە کاری رۆژانەیاندا بەکاری دەهێنن.
ئەگەر رەچاوی رێنماییەکان نەکرێ سزادان و داخستنی بەدواوەیە.
لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا، تەندروستی گشتی سۆران دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون، لەگەڵ قایمقامی سۆران، و کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA و ئاسایش و نوێنەری داواکاری گشتی سەردانی دەرمانخانە، نۆرینگە و تاقیگەکانی قەزای سۆرانیان کردووە.
بۆیان دەرکەوتووە، هەندێک دەرمانی قاچاغ دەستیان بەسەردا گیراوە، لە نورینگەی دایک لە سەر رێگای جوندیان دەست بە جێ نورینگەکە داخرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆی کراوەتەوە، هەروەها دەرمانخانەیەک داخراوە لەبەر ئەوەی دەرگای تاقیگەیەکی بێ مۆڵەت راستەوخۆ لە ناو دەرمانخانە تێدەپەری.
لە لایەکی دیکە، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی نه‌گوازرێنه‌وه به‌هۆی خراپی ده‌رمانه به‌سه‌رچووه‌كانەوە، ته‌ندروستی سۆران لە راگەیەندراوێکی دیکەدا دەڵێت، له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و نۆرینگه و تاقیگه‌كان كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن له‌و ده‌رمان و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه به‌كاری دێنن بۆ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان.
تەندروستی سۆران دەڵێ، نابێت خه‌ڵكانێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌ن و كاری نا یاسایی بكه‌ن، وە ته‌ندروستی هاوڵاتیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، وە له‌رێگه‌ی لێژنه‌كانمان هه‌ر شوێنێك به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان دابخرێت ناو و شوێنه‌كه بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.