هاوڵاتیان بە شەڕەتۆپەڵ گەرمیان کردووە
هەورامان سپى پۆشیوە
964+
ئەمەل ناجی – ھەورامان
بەفرێکى زۆر هەورامانى داپۆشیوە، هاوڵاتیانیش بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش و بەشەڕەتۆپەڵ، جەوەکەیان گەرم کردووە.
رۆژگار محەمەد، لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانى لە هەڵەبجەوە چووە بۆ هەورامان و دەستیان کردووە بەشەڕەتۆپەڵ، وەک ئەوەى بە 964ـى وت،”بەفر لەناو شارى هەڵەبجە نەباریوە، بۆیە هاتوین بۆ هەورامان”.
عوسمان سەیدسادقى لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێ و خزمى کەلارى، بۆ شەڕەتۆپەڵ و بینینى کەشى بەفربارین، چوونەتە هەورامان و تیمەکەیان کردووە بە دوو بەرەو دەستیانکردووە بەشەڕە تۆپەڵ.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح