سلێمانى دەڵێى بەڵقیسە تارای زیوی پۆشیوە
بەفر گەیشتە ناوشار
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەفربارین لە شارى سلێمانى دەستیپێکرد، جگە لە شاخەکانى گۆیژە و ئەزمەڕ، گەیشتە ناوشاریش.
پەیامنێرى 964 بە شیعرێکى پیرەمێرد کە دەڵێت،”بەیانی بوو لە خەو هەستام کە روانیم بەفرە باریوە، سلێمانى دەڵێى بەڵقیسە کە تاراى زیوى پۆشیوە”، دەستى بە رووماڵەکەى کرد و باسى بەفربارینەى ئێستاى سلێمانى دەکات.
بەپێى دیمەنەکان، شاخى گۆیژە بە تەواوى سپى بووە و وردەوردە بەفرەکەش گەیشتووەتە ناوشار.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح