لە سلێمانی
بەختیار عەلی و تەڵعەت تاهیر یەكەمی بازاڕی كتێبن
+964
دیلان محەمەد
ئەم هەفتیە پڕفرۆشترینەکانی کتێب لە سلێمانی، چوار رۆمان و کتێبەکانی بەختیار عەلی و تەڵعەت تاهیرن، سێ کتێبیش دەربارەی باشترکردنی قسەکردنن.
هەر یەک لە رۆمانی “بەهێز” کە باس لە چەند گرووپێکی جیاواز دەکات و یەکتر تاقی دەکەنەوە، لەگەڵ رۆمانی “خزمەتکار”، کە هەرچەندە تا ئێستا هەر سێ بەشەکەی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام خوێنەرێکی زۆری هەیە، هەرچی رۆمانی حەشاشەکانە، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەمەش یەکێکە لە پڕفرۆشترینەکانی ئەم هەفتەیە لە كتێبخانە و كتێبفرۆشەكانی سلێمانی.
لە پاڵ ئەمەش، کتێبەکانی بەختیار عەلی و تەڵعەت تاهیر ئەم هەفتەیە خوێنەری باشیان هەبووە، خەڵکیش بەدوای کتێبەکانی چۆنیەتی قسەکردن و باشترکردنی گفتوگۆکردن وێڵن .
شاهین مەحمود، کتێبفرۆشێکی سلێمانییە، بۆ 964 وتی، پڕفرۆشترین کتێبەکانی هەفتەی رابردوو، سێ کتێبە، کتێبی بەهێز کە رۆمانێکی فانتاسی خەیاڵییە و لە سێ بەش پێکدێت، کتێبەکە باس لە چەند گرووپێک دەکات کە یەکتری تاقی دەکەنەوە، کتێبی دووەمیش کتێبی رۆمانی خزمەتکارە کە رومانێکی نهێنییە، سێ بەشە و ئێستا دوو بەشی بڵاوکراوەتەوە، خوێنەرێکی زۆری هەیە، هەرچی کتێبی سێیەمیشە، رۆمانی حەشاشەکانە، کە باس لە حەسەنی کوڕی سەڵاح دەکات، رۆمانەکە بە جۆرێکە چیڕۆکێکی کۆن و سەردەمییانەی تێکەڵاو بە یەکتر کردووە.
گەردوون باقی، لە ناوەندی کۆشکی سەرا، دەڵێت، پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەم هەفتەیە سێ کتێب بوون، کە کردبوومان بە یەک پاکێج، دەرباری باشترکردنی قسەکردن، بە ناوەکانی، قسە بکە، چۆن لەگەڵ خەڵکی گفتوگۆ بکەین لە هەر کاتێ و لە هەر شوێنێ، هەروەها چۆنیەتیی گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکی بە 92 یاسا.
دارا محێدین، خاوەنی کتێبخانەی وشە لە لای خۆیەوە بۆ 964 دەڵێت، کتێبی دەروونناسی تاریک و خاکی زیکۆلا و کتێبەکانی تەڵعەت تاهیر و بەختیار عەلی پڕفرۆشترینی ئەم هەفتەیەن.
پێشنیاریش دەکات، خوێنەران کتێبی سایکۆلۆجیای جەماوەر بخوێنەوە، کە باس لە بەکارهێنان و ئاراستەکردنی کۆمەڵگە دەکات.
حەمە ساڵح، کتێبفرۆشێکی دیكەی سلێمانییە، ئەو بۆ 964 وتی، کتێبی گوڵەکانی مافپرویس، کە رۆمانێکی واقیعی ژیانی کۆمەڵایەتییە، نووسەر بە زمانێکی پاراو و رێک نوسیویەتی، لە پڕفرۆشترینەكانە، کە هەم چێژی خوێندەوە بە خوێنەر دەدات هەمیش ئەزموونێکی باشی تێدایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
"پاییزی زەعیم" لە هەولێر پێشوازییەكی گەورەی لێكرا
كتێب
هێژا بهكر (برازاى عهزیز گهردى):
"موزایهدهكردنى كتێبخانەکەی مامم بۆ پاراستنى بوو و چاپنهكراوهكانیشی چاپدهكهین"
سێ ساڵه پڕفرۆشترین كتێبه
كهس ناتوانێت شان لهشانى "مهملهكهتى شهیتان"ى حاجى قادر بدات
نوێترین شیعرەكانی
رەشوان گەردی "پەڕاوی یاد" لە پێشانگەی هەولێر بڵاودەكاتەوە
له ئیدارهى راپهڕین