بە تێکرا 51 ملیم باریوە

گەرمیان بۆ بارانبارین سوپاسی خوا دەكەن و وەزعەكەیان بەدڵە

964+
ئەحمەد مستەفا

رێژەی بارانبارین لە 24 کاتژمێری رابردوو، لە سەرجەم ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان بە تێکڕا گەیشتووە بە 51.9 ملیمەتر و کەشناسی سوپاسی خوای بۆ دەکات.

گەرمیان و گەرمەسێرییەکان، لە وەرزی دابارین دەستیان لەسەر دڵیانە، بەڵام وا دیارە ئەم بارانەیان بە دڵی خەڵک و بەشی کەشناسی کشتوکاڵی ناوچەکەیە.

بە گوێرەی ئەو داتایەی لە بەشی کەشناسیی کشتوکاڵی گەرمیان، ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 بڵاوی کردووەتەوە، لە کەلار 10 ملیمەتر، لە خانەقین 11.4 ملیمەتر، لە کفری 5 ملیمەتر، پێباز 11.4 و لە مەیدان 14 ملیمەتر باران باریوە.

لە تەواوی ئەمساڵی دابارین لە ئیدارەی گەرمیان و بە تێکڕای ناوچەکان، 877.3 ملیمەتر باران باریوە، بە تێکڕای ساڵی پاریش، تا رۆژی 20ی شوباتی ئەمساڵ هەزار و 126 ملیم و پۆینت 8 باران باریوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، سەرەڕای ئەوەی ئاماری هۆبەی کەشناسی راگەیاندووە، لە بڵاوکراوەکدا سوپاسی خوا دەکات.

داتای دابارین، لە بەشی کەشناسی کشتوکاڵی گەرمیان؛

+964صورة من منصة (شبكة):