کفری
شاری وەزیران یەکەمین کۆنفرانسی شوێنەواری لێ ئەنجامدرا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کفری لە روانگەی شوێنەوار و مێژوەوە بەڕێوەدەچێت.
سەڵاح دەدە، رێکخەری کۆنفرانسەکە بە 964ى وت، 50 توێژەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە رێگەی 32 توێژینەوەوە لەسەر شوێنەوارەکانی قەزای کفری بەشدارن لەم کۆنفرانسە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان ئەوەیە حکومەت بودجەیەکی تایبەت تەرخان بکات بۆ نوژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانەی قەزای کفری.
قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان هەم بە شاری وەزیران و هەم بە شاری شوێنەواریش ناسراوە و یەکێکە لە هەرە دێرینترین شارەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی