گرافیک؛ 964+
رووبه‌رى زیاتر له 100 هه‌زار دۆنمی کردووەتەوە
خۆڵبارین له سنوورى هه‌ولێر كه‌مێك كه‌مبووه‌ته‌وه به‌ڵام مه‌ترسیداریشه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، له ماوه‌ى مانگى رابردوودا له سنوورى پارێزگاكه، خۆڵبارین له چاو مانگه‌كانى رابردوو كه‌مبووته‌وه به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌نییه مه‌ترسییه‌كانى پیسبوونى ژینگه‌ى كۆتایی پێهێنابێت.
به‌پێی ئاماره‌كه كه له 2.1.025 تاوه‌كو 4.2.2025 وه‌رگیراوه رێژه‌ى خۆڵبارین له سه‌نته‌رى هه‌ولێر 3.14 ملیگرام، له كۆیه به‌ڕێژه‌ى 3.6 ملیگرام، پیرمام به‌رێژه‌ى 2.2 ملیگرام و هه‌ریریش به‌رێژه‌ى 1.92 ملیگرام، خۆڵ باریوه.
دوایین ئاماریش كه ئه‌م فه‌رمانگه‌یه بڵاویكردبووه‌وه هی مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو بوو، بریتى بوو له سه‌نته‌رى پارێزگا به رێژه‌ى 2.9 ملیگرام، كه یه‌ك ملیۆن و 110 هه‌زار و 700 كیلۆگرام خۆڵ، له‌سه‌ر رووبه‌رى 153 هه‌زار دۆنم باریوه، له قه‌زاى هه‌ریر به رێژه‌ى 1.08 ملیگرام، له‌سه‌ر رووبه‌رى دوو هه‌زار و 800 دۆنم خۆڵ باریوه.
له قه‌زاى كۆیه، به رێژه‌ى 4.48 ملیگرام، حه‌وت هه‌زار و 560 كیلۆگرام له‌سه‌ر رووبه‌رى 10 هه‌زار دۆنم خۆڵ باریوه و له پیرمامیش، به‌رێژه‌ى 0.88 ملیگرام هه‌شت هه‌زار و800 كیلۆگرام له‌سه‌ر رووبه‌رى 400 دۆنم باریوه.