20 ئەکاونتیان هاک کردووە

لە سۆران دوو تۆمەتبار لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کران

964+

ژێوار خدر

هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر پەیجی فەیسبوکی دیڤان کەرکوکی و سناپچاتی لولو 0101 هەیە با سەردانی بنکەکانی ئاسایشی ئیدارەی سۆران بکات، چونکە لەلایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردنەوە دوو خاوەنەکەیان دەستگیر کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025 رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزای خەلیفان لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان لە 17.2.2025 دوو تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە بە ناوەکانی (ا،ن،ه)و(ز،ص،ن)، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 20 ئەکاونتی هاوڵاتییانیان هاک کردووە و وێنە و ڤیدیۆکانیان بردووە و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات، داوای 10 هەزار دۆلارییان کردووە.

دەشڵێت، تۆمەتباران رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد

ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد