دیمهنێكى سنوورى ناحیه‌ى ژاراوه كه تیمه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى راپه‌ڕین سه‌ردانیان كردووه و له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان وه‌رگیراوه.
ته‌نیا یه‌ك پۆندى لێیه هاوڵاتییه‌ك دروستی كردووه
ئیداره‌ى راپه‌ڕین خه‌ریكه شوێنێكی گونجاو بۆ نۆبه‌ره‌ى پۆنده‌كانى ئاو بدۆزێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین هیچ پۆندێكی كۆكردنه‌وه‌ى ئاو نییه كه حكومه‌ت دروستى كردبێت، تیمێكى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌سه‌ر داواكارى هاوڵاتیان پشكنین بۆ شوێنى جیاواز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت بۆ دروستكردنى پۆند.
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ته‌نیا یه‌ك پۆندى ئاو هه‌یه ئه‌ویش هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى له سنوورى گوندى هیزۆب دروستى كردووه.
سپارده محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین، به 964ـى راگه‌یاند، تیمی ئەندازیاری و جیۆلۆجی سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ چه‌ندین پێگه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستنیشانى بكه‌ن بۆ دروستكردنى پۆند.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا 10 شوێنى جیاوازمان له سنوورى ئیداره‌کە به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و پشكنینمان بۆ ئه‌نجام داوه كه گونجاون بۆ پۆندی ئاو”.
چوونى لیژنه‌كه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌سه‌ر داواى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى سنوورى ئیداره‌كه‌یه كه ئه‌ویش هاوڵاتیانى سنووره‌كانیان داوایان لێده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئه‌م پۆندانه.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى راپه‌ڕینه پشكنین بۆ شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و پێگه‌ى گونجاو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن دواتر به‌نووسراوى ره‌سمی بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێكردن.
“له سنوورى ئیداره نه‌ك هه‌ر بۆ پۆندی ئاو به‌ڵكو پێگه و شوێنى گونجاویش هه‌یه بۆ دروستكردنى به‌نداو” ئه‌مه‌ش قسه‌ى سپارده محه‌مه‌ده.