لە ئاغجەلەر

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکا

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

لە گوندی کانی هەنجیری سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کەوتەناو پڕۆژەیەکی حەوزی ماسی و خنکا.

سەردار عەبدولڕەحمان، ئێشکگر لە مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حەمەغەفور لە ئاغجەلەر بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.2025 ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی خنکان لە سنوورەکەمان و دەستبەجێ تیمێکمان رەوانەی شوێنەکە کرد”.

“کاتێک گەیشتینە شوێنی رووداوەکە، زانیمان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و بە نەتەوە عەرەب کەوتووەتە ناو حەوزە ماسییەکە و خنکاوە”، سەردار عەبدولڕەحمان وای وت.

هاوکات شەریف رەحیم جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی چەمچەماڵە و پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی، رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مێردمنداڵێك لە گۆپتەپە خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە 

مێردمنداڵێك لە گۆپتەپە خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە 

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان